هەواڵێکی ناخۆش لەبارەی لیۆ مێسییەوە؛نهێنی فرمێسکەکانی ئاشکرابوو!

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووس (Edufeiok)، هۆکاری ئەو دڵتەنگی و گریانەی شەوی رابردوو بەرانبەر جەزائیر لیۆنێل مێسی، پەیوەندی بە بارودۆخی تەندروستی باوکییەوە هەیە.


 ماوەی چەند مانگێکە (خۆرخێ)ی باوکی مێسی بەدەست کێشەیەکی تەندروستی سەختەوە دەناڵێنێت.

بەپێی سەرچاوەکە، لەم هەفتەیەدا بارودۆخی تەندروستی باوکی مێسی بەرەو خراپتر چووە، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆر گەورەی لەسەر باری دەروونی مێسی داناوە.

​مێسی کە هەمیشە بە کەسایەتییەکی بەهێز دەردەکەوێت، ئێستا لە ناخی خۆیدا بە ئازارێکی زۆرەوە دەناڵێنێت بەهۆی ئەو بارودۆخەی بەسەر باوکیدا هاتووە.





PM:08:22:17/06/2026