تۆخێل توڕەیە لە وێنەگرەکان: "ئەزموونەکەم تێکچوو!"

​تۆماس تۆخێل، ڕاهێنەری بە ئەزموون، ڕەخنەیەکی توندی ئاراستەی ڕێکخەرانی فیفا و تیمەکانی وێنەگرتن کرد، دوای ئەوەی لە کاتی بەڕێوەچوونی سروودی نیشتمانیدا ڕێگری لێکراوە تیمەکەی ببینێت.

​تۆخێل لە لێدوانێکدا دوای یارییەکەی ئینگلتەراو کرواتیا بە نیگەرانییەوە وتی: "من تکا لە فیفا دەکەم کە شوێنی وێنەگرەکان لە کاتی سروودی نیشتمانیدا بگۆڕن، چونکە نەمتوانی بە ئاسایی تیمەکەم ببینم."

​ئەو ڕاهێنەرە زیاتر ڕوونی کردەوە کە ئەو ساتە لای ئەو زۆر تایبەتە و وتی: "من بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەم ساتەم دەکردم، ساتێکی زۆر تایبەتە، کەچی کاتێک سەیری بەردەم خۆم کرد، خۆم لەبەردەم دیوارێک لە 50 وێنەگردا بینییەوە."

​لە کۆتاییدا تۆخێل بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو دیمەنە کاریگەری لەسەر هەست و سۆزی ئەو هەبووە، وتی: "نەمتوانی هیچ یاریزانێکی خۆم ببینم، ئەمەش ئەزموونەکەمم بەتەواوی لێ تێکدا."

​ئەم لێدوانەی تۆخێل دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکردووە، لە کاتێکدا مشتومڕێکی بەردەوام هەیە لەسەر سنووری ئازادی وێنەگرتن و دەستێوەردانیان لە ساتی هەستیاری یاریزانان و ڕاهێنەران لە نێو یاریگادا.




PM:12:49:18/06/2026