یاسا نوێکەی فیفا لە جامی جیهانی 2026 کاریگەری باشی هەبووە

فیفا بە فەرمی ڕایگەیاند، یاسای نوێی تایبەت بە پێکانەکان کاریگەرییەکی باشی لەسەر بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی جیهانی 2026 هەبووە.

هەر یاریزانێکی مەیدانی ئەگەر لەناو یاریگا تووشی پێکان ببێت و پێویستی بە هاتنی تیمی پزیشکی بێت، ئەوا بەپێی یاساکە دەبێت یاریگا جێبهێڵێت. یاریزانەکە ناتوانێت دەستبەجێ بگەڕێتەوە، بەڵکو دەبێت لانیکەم 1 خولەک لە دەرەوەی هێڵی یاریگا بمێنێتەوە و دوای تێپەڕبوونی ئەو کاتە و بە ڕەزامەندی ناوبژیوان، ڕێگەی پێ دەدرێت بگەڕێتەوە ناو یاریگا.

بەمەش  یاریزانان کاتێکی زۆر کەمتر لەسەر زەوی بەفیڕۆ دەدەن و دوای لێدانیان خێراتر هەڵدەستنەوە.

​بەهۆی کەمبوونەوەی وەستانەکان، کاتی یارییکردنی ڕاستەقینە لەناو یاریگادا زیاتر بووە و یارییەکان بە شێوازێکی خێراتر و بەچێژتر بەڕێوەدەچن.

​فیفا پێیوایە ئەم هەنگاوە سەرکەوتوو بووە و توانیویەتی ڕێگری لە بەفیڕۆدانی کات و وەستانە ناپێویستەکان بکات.




PM:02:15:18/06/2026