تۆخێل چۆن بێلنگهامی ئاقڵکرد

بەپێی زانیاری ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ..تۆماس تۆخێل لە پێشوودا سڵی نەکردەوە لە "خۆبەگەورەزانی جود بێلینگهام لەناو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ویستویەتی بیشکێنێت.

​تۆخێل پێی وابوو بێلینگهام لە ماوەی ڕابردوودا ڕەفتارێکی پیشان داوە کە بە دڵی هەندێک لە یاریزانانی هاوڕێی نەبووە، هەروەها کەمێک بێسەروبەری لە پابەندبوون بە ڕێنماییە تاکتیکییەکانی هەبووە. ئەمەش وای کرد تۆخێل لە شوێنی دروستکەری یاری مورگان ڕۆجێرز بە باشتر بزانێت و بەکاری بهێنێت.

​ئەو بڕیارە ساتێکی یەکلاکەرەوە بوو و هەموو یاریزانانی ناو کەمپی ئینگلتەرا پەیامەکەی تۆخێلیان بۆ ڕوون بووەوە.

​سەرچاوەیەکی نزیک پشتڕاستی کردەوە کە ئێستا تیپەکە بە تەواوی لەوە تێگەیشتوون ڕاهێنەر چییان لێ دەوێت و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی هەموویان بە یەکەوە پابەندی ڕێنماییەکان بن.



PM:06:06:18/06/2026