گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، دوای دۆڕانەکەی فەرەنسا3-0 نیگەرانی خۆی لە ئەنجامی یاریی یەکەم بەرامبەر نەرویج دەربڕی و بە هۆکاری سەرەکی شکستەکەیانی گەڕاندەوە بۆ هەڵە تاکەکەسییەکان.
ئارنۆڵد لە لێدوانێکدا وتی: "تەنیا شتە بێزارکەرەکە ئەوەیە کە چۆن بەرامبەر نەرویج یاریمان کرد و هەڵەیەک زیانی پێ گەیاندین. هەستم دەکرد راستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی گێمی یەکەم بە باشی لە ناو یارییەکەدا بووین و ئاستمان جێگیر بوو، بەڵام بەداخەوە هەڵەیەکی دیکە لە یاری فەرەنسا جارێکی تر زیانی پێ گەیاندین."
سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووی هەڵبژاردەکەی، راهێنەرەکە جەختی لەسەر گرنگی یاریی داهاتوو کردەوە و وتی: "بۆ من ئێستا هەموو شتێک پەیوەستە بە یارییەکەی سەنیگالەوە و تەنیا لەسەر ئەو رووبەڕووبوونەوەیە کار دەکەین."