بەسەرکردایەتی رۆناڵدۆ، پۆرتوگال ئۆزبەکستانی تیکشکاند

لە درێژەی جەولەی دووەمی گروپی K لە مۆندیالی 2026، کریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێکی دیکە سەلماندی کە تەمەن تەنها ژمارەیەکە و بە ئاستێکی ناوازە سەرکردایەتی پۆرتوگالی کرد بەرەو بردنەوەیەکی گەورە بەرامبەر ئۆزبەکستان.

​پۆرتوگال لەو یارییەدا بە 3 گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، کە سەرجەم گۆڵەکان لە گێمی یەکەمدا تۆمارکران.

​رۆناڵدۆ کە پێشتر رووبەڕووی رەخنەی زۆر ببووەوە، لەم یارییەدا وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی هەبوو و لە خولەکەکانی 6 و 39 دا دوو گۆڵی تۆمار کرد. ئەمە یەکەم دەرکەوتنی گۆڵکاری مێژوویی بوو لەم مۆندیالەدا و توانی ئامارێکی بێوێنە تۆمار بکات، بەوەی بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا لە 6 مۆندیالی جیاوازدا گۆڵ تۆمار بکات.

​جگە لە گۆڵەکانی رۆناڵدۆ، نۆنۆ مێندیش لە خولەکی 17 گۆڵەکەی تری پۆرتوگالی تۆمار کرد و رۆڵی بەرچاوی هەبوو لە دڵنیابوونەوە لە سێ خاڵەکەی یارییەکە.

​بەو دوو گۆڵە، ژمارەی گۆڵەکانی "دۆن" لە مێژووی یاریکردنیدا گەیشتە 975 گۆڵ، ئەمەش پێگەی خۆی وەک گۆڵکاری مێژوویی تۆپی پێ بەهێزتر کرد و جارێکی دیکە هەموو ئەو دەنگانەی بێدەنگ کرد کە گومانیان لە تواناکانی هەبوو.



AM:12:26:24/06/2026