جارێکی تر کێشە بۆ گەشتی هەڵبژاردەی ئێران دروست بوو

​بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە میدیاییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، گەشتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بۆ شاری سیاتڵ لە ئەمریکا تووشی دواکەوتن بووە.

​هۆکاری دواکەوتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانەی ئەمریکا ڕێگرییان لە مەهدی تارمی کاپتنی هەڵبژاردەکە و سەعید ئەلهوێی یاریدەدەری ڕاهێنەر کردووە و ڕایانگرتوون. 

لە ئێستادا سەرجەم ئەندامانی تیمی هەڵبژاردەی ئێران لە چاوەڕوانیدان تا چارەنووسی ئەو دوو کەسە یەکلایی دەبێتەوە و بتوانن بەرەو شوێنی یارییەکەیان دژی میسڕ بەڕێبکەون.

​تا ساتەوەختی ئەم هەواڵە، هۆکاری ڕاگرتنی کاپتنی هەڵبژاردەکە و یاریدەدەری ڕاهێنەر بە فەرمی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ئاشکرا نەکراوە.

#سەیروسەمەرەی_مۆندیالی2026



PM:09:12:24/06/2026