ئیدێر میلیتاو:دەبێت بەڕازیل بە وریاییەوە بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی ژاپۆن دەچێت

لە قۆناغی 32ـی جامی جیهانی 2026، ئیدێر میلیتاوی بەرگریکاری هەڵبژاردەی بەڕازیل هۆشداری دەدات لە ئاستی بەرزی هەڵبژاردەی ژاپۆن و پێداگری لەسەر ئامادەیی تیپەکەی دەکات.

​پێش دەستپێکردنی ڕووبەڕووبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان بەڕازیل و ژاپۆن لە قۆناغی 32ـی مۆندیال، ئیدێر میلیتاو لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا هەڵسەنگاندنێکی وردی بۆ تواناکانی یابان کرد. میلیتاو ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵبژاردەی ژاپۆن چیتر تەنها تیپێکی ڕاهاتوو نییە، بەڵکو گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە مۆندیالەکاندا سەلماندوویانە کە خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێزن و دەتوانن ڕکابەری گەورەترین تیپەکان بکەن.

​میلتاو دەربارەی تایبەتمەندییەکانی ژاپۆن وتی: "ئەوان هەرگیز لە ڕاکردن ناوەستن و خاوەنی ڕێکخستنێکی تاکتیکی نایاب و یاریزانی بەخشندەن، بۆیە دەبێت بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم یارییەدا بکەین."

​سەرەڕای ئەم هۆشدارییە، میلیتاو متمانەی تەواوی بە تواناکانی سامبای بەڕازیل دەربڕی و جەختی کردەوە کە تیپەکەیان بەردەوام لە گەشەکردندایە و لە یارییەکەوە بۆ یارییەکی دیکە ئاستیان بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت. میلیتاو وتیشی: "ئێمە هەموو پێداویستییەکی پێویستمان هەیە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەستبهێنین و بەردەوامی بە ڕێڕەوی سەرکەوتنەکانمان بدەین."

​چاوەڕوان دەکرێت ئەم یارییە یەکێک بێت لە بەهێزترین ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەم قۆناغە، بەو پێیەی ژاپۆن بەردەوامە لە سەرسامکردنی جیهان بە ئاستە تاکتیکی و جەستەیییەکەی.




PM:02:13:26/06/2026