ئینفانتینۆ ستایشی مێسی دەکات: تۆ مێژووت نووسییەوە

​جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە ئاستە بەرزەکەی لیۆنێل مێسی لە مۆندیالی 2026، ستایشی ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییەی کرد و پیرۆزبایی ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی لێکرد.

​سەرۆکی فیفا لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، پەیامێکی ئاراستەی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کرد و تێیدا هاتبوو:

​"دووبارە پیرۆزبێت لیۆنێل مێسی! تۆ ژمارەیەکی پێوانەیی نوێت تۆمار کرد دوای ئەوەی بوویت بە یەکەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا کە لە 7 یاری لەسەر یەکی جامی جیهانیدا گۆڵی تۆمار کردبێت."

​ئینفانتینۆ لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بە ئاستی یاریزانەکە کرد و وتی: "تۆ ئاستێکی سەرسوڕهێنەرت لە قۆناغی کۆمەڵەکان پێشکەش کرد، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم لە قۆناغەکانی داهاتوودا."

​جێگای ئاماژەیە، مێسی بەردەوامە لە شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان و لەم مۆندیالەشدا بە تۆمارکردنی 6 گۆڵ، پێشەنگی گۆڵکارانی گرتووە و بووەتە جێگای سەرنجی سەرجەم میدیا جیهانییەکان.




PM:04:55:28/06/2026