کەنەدا بە گۆڵێکی درەنگوەخت گەیشتە قۆناغی 16

لە یەکەم یاری قۆناغی 32ی پاڵەوانێتییەکەدا، هەڵبژاردەی کەنەدا سەرکەوتنێکی گرنگ و مێژوویی بەسەر هەڵبژاردەی باشووری ئەفریقادا بەدەستهێنا.

​یارییەکە تا خولەکەکانی کۆتایی بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ بەردەوام بوو، بەڵام لە خولەکی 92دا، یاریزان ئوستاکیۆ توانی گۆڵی بردنەوە و گەیشتنە قۆناغی داهاتوو بۆ کەنەدا تۆمار بکات.

​کەنەدا بە فەرمی گەیشتە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکەو دژی براوەی مەغریب و هۆلەندا یاری دەکات.

​باشووری ئەفریقا بەم شکستە ماڵئاوایی لە رکابەرییەکان کرد.



AM:12:06:29/06/2026