پاراگوای ئەڵمانیای لە مۆندیالی 2026 کردە دەرەوە

 لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە فەرمی ماڵئاوایی لە مۆندیالی 2026 کرد. ئەمە دوای ئەوە هات کە هەڵبژاردەی پاراگوای توانی لە یارییەکی پڕ کێبڕکێدا و بە لێدانی یەکلاکەرەوەی سزا، ئەڵمانیا بە ئەنجامی 4-3 شکست پێبهێنێت و بلیتی گەیشتن بە قۆناغی 16 مسۆگەر بکات.

​بەپێی ئەم ئەنجامە، هەڵبژاردەی پاراگوای لە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەکەدا ڕووبەڕووی براوەی یارییەکەی نێوان فەرەنسا و سوید دەبێتەوە.




AM:08:09:30/06/2026