بەپێی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵمەتێکی فراوانی پشکنینی بۆ ئۆفیسەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ئەنجامداوە، ئەمەش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا سەبارەت بە گومانی گەندەڵی لە دابەشکردنی بلیتی یارییەکان و خزمەتگوزارییەکانی میوانداری لە کاتی یۆرۆی 2024.
• سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لێکۆڵینەوەکە هاووڵاتییەکی ئەڵمانی و کەسێکی دیکەی فەرەنسی دەگرێتەوە، بە تۆمەتی بەدەستهێنانی بلیت و ئیمتیازاتی هۆتێل و گەشتکردن بە شێوەیەکی نایاسایی، ئەمەش لە کاتێکدایە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە قەیرانێکی گەورەدا تێپەڕدەبێت دوای ئەوەی لە جامی جیهانی 2026 کرایە دەرەوە.