ئونای سیمۆن، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لە مۆندیالی 2026 ناوی خۆی لە مێژووی تۆپی پێدا تۆمارکرد. سیمۆن بە پاراستنی گۆڵەکەی بۆ ماوەی 519 خولەکی بەردەوام، توانی ریکۆردە دێرینەکەی واڵتەر زێنگای گۆڵپارێزی ئەفسانەیی ئیتاڵیا تێپەڕێنێت.
زێنگا لە مۆندیالی 1990 ئەو ریکۆردەی بەدەستهێنابوو، بەڵام ئەمڕۆ ئونای سیمۆن بە ئاستێکی بەرزەوە بووەتە بەربەستێک لە بەردەم هێرشبەرانی رکابەر و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی بۆ مێژووی پاڵەوانێتییەکە نووسییەوە.
ئەم دەستکەوتە گەورەیە ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەو ئاستە بەرزەی سیمۆن لەم مۆندیالەدا پێشکەشی دەکات و بەشێکی سەرەکی بووە لە سەرکەوتنەکانی ئیسپانیا بۆ قۆناغەکانی داهاتوو.