ئەنچیلۆتی: نەیمار توانای 90 خولەک یارییکردنی هەیە و زۆر لێی ڕازیم

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە لێدوانێکدا ستایشی پابەندبوون و ئاستی نەیمار دەکات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو یاریزانە یەکێکە لە ئەستێرە گرنگەکانی تیپەکەیان.

​ئەنچیلۆتی سەبارەت بە بارودۆخی نەیمار و نەبوونی لە پێکهاتەی سەرەکیدا وتی: "گرنگترین شت ئەوەیە کە نەیمار توانای یارییکردنی هەیە. کاتێک هەست بکەم تیپەکە پێویستی پێیەتی، بەشداری پێدەکەم. بەڵێ، ئەو توانای ئەوەی هەیە 90 خولەک یاری بکات."

​سەبارەت بە هەڵوێستی یاریزانەکە لەسەر کورسی یەدەگ، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە وتی: "ڕاستە لەسەر کورسی یەدەگ دڵخۆش نییە، بەڵام ڕەفتاری زۆر پیشەییانەیە و بە باشی مەشق دەکات. نەیمار یاریزانێکی ڕێزدار و میهرەبانە و لەلایەن هاوڕێکانییەوە خۆشەویستە. ئەو کەسایەتییەکی گرنگە لە تیپەکەدا، چونکە خاوەن کوالێتییەکی بەرز و کەسایەتییەکی زۆر بەخاکیە."

​لە کۆتاییدا ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەشکرد، کە دڵخۆشە بەو حەزەی نەیمار بۆ یارییکردن و وتی: "زۆر لێی ڕازیم، سروشتییە دەیەوێت یاری بکات وەک چۆن هەمیشە ویستوویەتی. هەرچەندە ڕاستەوخۆ نایڵێت کە 'دەمەوێت یاری بکەم'، بەڵام ئەوە شتێکی ڕوون و ئەرێنییە؛ چونکە هیچ یاریزانێک ناتوانێت لەسەر کورسی یەدەگ دڵخۆش بێت." 




PM:05:44:03/07/2026