فیفا بڕیارێکی چاوەڕواننەکراوی دا: فلۆریان بالۆگۆن دەتوانێت بەرامبەر بەلجیکا یاری بکات

بەپێی هەواڵێکی پێگەی "زە ئەتلەتیک"، فیفا لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا، سزای ڕاگرتنی فۆلاریان بالۆگۆنی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەمریکای هەڵپەسارد.

​ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە ناوبراو لە یارییەکەی بەرامبەر بۆسنە کارتی سووری وەرگرت و ڕووبەڕووی سزای ڕاگرتن ببووەوە، بەڵام فیفا بڕیاریدا سزاکەی هەڵبوەشێنێتەوەو بەمەش بالۆگۆن ڕێگەی پێدرا بەشداری لە یارییەکەی قۆناغی 16 بەرامبەر بەلجیکا بکات.
کۆشکی سپی داوای لە فیفا کردووە سەیری کارتی سووری بالۆگۆن بکاتەوە

​بەپێی ڕاپۆرتێکی بێن جەیکۆبس، کۆشکی سپی پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە فیفا و جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفاوە کردووە و داوای لێکردوون پێداچوونەوە بۆ ئەو کارتە سوورە بکەن کە دراوە بە فۆلاریان بالۆگون.

​کاتێک داوای لێدوان لە فیفا کراوە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە بڕیارەکە لە دەسەڵاتی لیژنەی سەربەخۆی سزاکانیاندایە.

​سەرچاوەکانی فیفا جەخت لەوە دەکەنەوە کە کۆشکی سپی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بڕیاری کۆتایی نەبووە، چونکە ماددەی 27ی پەیڕەوی ناوخۆ دەسەڵاتی تەواو بەو لیژنە سەربەخۆیە دەدات.




PM:09:01:05/07/2026