یوفا دژی بڕیارێکی مۆندیال وەستایەوە: "ئەم بڕیارە هەموو هێڵە سورەکانی بەزاندووە!"

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) لە بەیاننامەیەکی تونددا، نیگەرانی و ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە بڕیاری هەڵپەساردنی سزای کارتی سووری یاریزان "فۆلارین بالۆگون" دەربڕی.

یوفا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو بڕیارەی بۆ هەڵپەساردنی سزای ڕاگرتنی بالۆگون بۆ ماوەی 1 یاری و دانانی لەژێر تاقیکردنەوە بۆ ماوەی 1 ساڵ دراوە، کارێکی پێشینە نەبینراوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر دادپەروەری یارییەکان دەبێت.


 یوفا جەخت دەکاتەوە کە ڕاگرتنی یاریزان بۆ 1 یاری دوای کارتی سوور، یاسایەکی ئیلزامییە و ناکرێت بە بژاردەی تایبەت لێی دەرباز ببن.

​ ئەم جۆرە بڕیارانە متمانەی پاڵەوانێتییەکە لاواز دەکات، بەتایبەت کاتێک یاریزانی دیکە بە هەمان هۆکار سزای تەواویان بۆ دەردەچێت.

​یوفا هۆشداری دەدات کە ئەم بڕیارە ناچاریان دەکات لە داهاتوودا هەمان مامەڵە لەگەڵ حاڵەتە هاوشێوەکاندا بکەن، ئەمەش دەرگایەکی نادیار بۆ کێشەی زیاتر دەکاتەوە.

​لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، یوفا بە "شۆک" و "بێ پاساو" ناوی بڕیارەکەی مۆندیالی هێناوە و دەڵێت: "مۆندیال خاوەنی ئەو هێزەیە کاریگەری گەورە لەسەر تۆپی پێ دابنێت، بەڵام ئەم بڕیارە بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبوڵ نییە."



PM:02:59:06/07/2026