ئیسپانیا لە بەلجیکای بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2026

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئیسپانیا سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و بە ئەنجامی 2 - 1 شکستی بە هەڵبژاردەی بەلجیکا هێنا، بەمەش ئیسپانیا بووە یەکێک لە چوار هەڵبژاردە گەیشتووەکەی قۆناغی پێش کۆتایی.


هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەستپێکێکی باشی هەبوو و لە ڕێگەی فابیان ڕویزەوە لە خولەکی 30 گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد. هەرچەندە بەلجیکاییەکان هەوڵی گەڕانەوەیان دا و لە ڕێگەی دی کێتێلارەوە لە خولەکی 41 ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە، بەڵام ئیسپانییەکان کۆڵیان نەدا. لە ساتە وەختەکانی کۆتایی یارییەکەدا و لە خولەکی 88، میکێل مێرینۆ گۆڵی بردنەوەی بۆ "ڕۆخۆس" تۆمار کرد و بەلجیکای لە مۆندیالەکە کردە دەرەوە.

ئێستا ئیسپانیا خۆی بۆ یارییەکی ئاگرین لە قۆناغی پێش کۆتایی ئامادە دەکات، کە تیایدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەبێتەوە.



AM:12:04:11/07/2026