مباپێ تەحەدای ئیسپانیا دەکات: ئێمە تۆڵەمان دەوێت و تەنها مۆندیال ئاراممان دەکاتەوە

​کیلیان مباپێ، کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا، بە پەرۆشییەوە چاوەڕوانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیای دەکات لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2026. دوای ئەوەی ئیسپانیا بە ئەنجامی 2 بە 1 لە بەلجیکای بردەوە و گەیشتە ئەم قۆناغە، مباپێ جەختی لەوە کردەوە کە ئەم یارییە بۆ ئەوان تایبەتمەندی و گرنگییەکی زۆری هەیە.

​مباپێ ڕایگەیاند کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیا دەرفەتێکی زێڕینە بۆ وەڵامدانەوەی ڕکابەرێکی بەهێز.

 ناوبراو نەوەی ئێستای فەرەنسا بە "باشترینی مێژوو" لە قەڵەم نادات، بەڵکو پێیوایە ئەوان خاوەن توانایەکی گەورەن کە دەبێت لە یاریگادا بسەلمێنرێت.

​مباپێ نهێنی هێزی هەڵبژاردەکەی بۆ ئەو خولیا و بەرپرسیارێتییە گەڕاندەوە کە یاریزانان لە کاتی لەبەرکردنی درێسی نیشتمانیدا هەستی پێدەکەن.

​بە بڕوای کاپتنی فەرەنسا، تەنها بەدەستهێنانی جامی مۆندیال دەتوانێت ئارامی دەروونی بە یاریزانان ببەخشێت، چونکە هەمیشە فشاری زۆر لەسەر ئەو تیپەیە کە دەیەوێت ڕکابەری لەسەر نازناوە گەورەکان بکات.

 مباپێ جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی، هێشتا ڕێگاکە درێژە و یارییەکانی داهاتوو قورسترین تاقیکردنەوە دەبن.





PM:03:10:11/07/2026