مێسی لە دژی ناوبژیوان: "بە ڕێزەوە قسەم لەگەڵ بکە!"


​لە یاریی قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2026 لە نێوان ئەرجەنتین و سویسرادا کە 3-1بە سودی تانگۆ کۆتایی هات، دیمەنێکی سەرنجڕاکێش لە نێوان لیۆنێل مێسی کاپیتانی ئەرجەنتین و ناوبژیوانی یارییەکەدا جواو پێنهێرۆی پۆرتوگالی ڕوویدا، کە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.

​لە میانەی یارییەکەدا و بەهۆی ناکۆکی لەسەر بڕیارێکی ناوبژیوان، مێسی بە توڕەییەوە ڕووی لە ناوبژیوان کرد و وتی: "بە ڕێزەوە قسەم لەگەڵ بکە، بێڕێزی مەکە! وەک چۆن من بە ڕێزەوە قسەم لەگەڵ کردووی، تۆش دەبێت بە ڕێزەوە مامەڵەم لەگەڵ بکەیت."

​ئەم هەڵوێستەی کاپیتانەکەی تانگۆ وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە شێوازی قسەکردنی ناوبژیوانەکە لە قەڵەم درا، کە بە خێرایی لە میدیاکان و سۆشیاڵ میدیاکاندا لەگێمی یەکەمی یاری سویسرا بڵاوبووەوە و بووە جێگەی باسی هاندەران و چاودێرانی تۆپی پێ.




AM:10:50:12/07/2026