فیفا بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، روونکردنەوەی فەرمی خۆی سەبارەت بەو گۆڵە جێی مشتومڕەی ئینگلتەرا لە یارییەکەی بەرامبەر نەرویج بڵاوکردەوە.
لە یارییەکی چارەکی کۆتایی پڕ لە رکابەریدا کە بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی ئینگلتەرا کۆتایی هات، گۆڵەکەی جود بێلینگهام لە خولەکی 45+2 مشتومڕێکی زۆری دروستکرد. یاریزانانی نەرویج، بە سەرۆکایەتی ئێرلینگ هالاند، ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئیدیعای ئەوەیان کرد کە تۆپەکە بەر وایەری کامێرای ئاسمانی (سپایدەرکام) کەوتووە و ئاڕاستەکەی گۆڕاوە، ئەمەش دەبوو ببێتە هۆی وەستاندنی یارییەکە.
سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان، ناوبژیوان کلیمنت تۆرپین گۆڵەکەی پەسەند کرد.
روونکردنەوەی فەرمی فیفا
فیفا لە ڕێگەی "تەکنەلۆژیای تۆپی بەستراو" وەڵامی ئەم مشتومڕانەی دایەوە و ڕایگەیاند:
"پێش گۆڵەکەی ئینگلتەرا، هەستەوەرەکانی ناو تۆپەکە هیچ نیشانەیەکی لە 'لێدانی دڵی تۆپ'دا تۆمار نەکردووە کاتێک لە هەوادا بووە. ئەمەش بەڵگەی یەکلاییکەرەوەیە کە تۆپەکە بەر وایەری کامێرا نەکەوتووە و جوڵەکەی نەگۆڕاوە."
بەو شێوەیە فیفا بە فەرمی ئەو گومانانەی رەتکردەوە و پشتڕاستی کردەوە کە گۆڵەکە بە شێوەیەکی یاسایی تۆمار کراوە.