فیفا سزای هەڵبژاردەی عێراق دەدات

​یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (FIFA) بەهۆی سەرپێچییەکان لە یارییەکانی جامی جیهانیی 2026، غەرامەیەکی دارایی بە بڕی 60 هەزار دۆلاری ئەمریکی بەسەر هەڵبژاردەی عێراقدا سەپاند.

​بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، ئەم سزایە لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی فیفا بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەفتاری یاریزانان لە یاریگەدا هاتووە و وردەکارییەکەی بەم شێوەیەیە:

​ تیمی عێراق لە ماوەی یارییەکاندا 4 کارتی زەردیان وەرگرتووە، کە بۆ هەر کارتێک بڕی 10 هەزار دۆلار غەرامە کراوە (کۆی گشتی 40 هەزار دۆلار).

​ بەهۆی وەرگرتنی کارتێکی سووری ڕاستەوخۆش، یەکێتییەکە بڕی 20 هەزار دۆلاری دیکەی وەک غەرامە بەسەر هەڵبژاردەکەدا سەپاندووە کە بە رێبین سۆلاقا درا.

​ئەم بڕیارەی فیفا لە کاتێکدایە کە یەکێتیی تۆپی پێی جیهانی بەردەوام جەخت لەسەر پابەندبوون بە بنەماکانی یاریی پاک (Fair Play) دەکاتەوە و سزای توند بۆ ئەو تیپانە دادەنێت کە لە ماوەی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکاندا پێشێلکاری دەکەن.




PM:01:24:13/07/2026