ئێمباپێ دوای دۆڕانەکەیان: ئێمە شایستەی گەیشتن بە یاری کۆتایی نەبووین

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالدا بەرامبەر ئیسپانیا شکستی هێنا و ماڵئاوایی کرد، کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی هەڵبژاردەکە بە ڕاشکاوی دانی بە ئاستە نزمەکەیان نا.

​ئێمباپێ لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان وتی: "کاتێک لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالدا ئەو کارانە ئەنجام نادەیت کە پێویستە بیکەیت، ئەوا ناتوانیت سەربکەویت. ئیسپانیا بەردەوام بوون لەسەر پلانەکەیان و شایستەی سەرکەوتن بوون، ئەگەر ڕاستگۆ بین، ئێمە ئەو توانایەمان نەبوو کە پێویست بوو بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی."

​سەبارەت بە هۆکارەکانی شکستەکە، کاپتنەکەی فەرەنسا ئاماژەی بەوە کرد کە تیپەکەیان نەیتوانیوە بەو شێوازە یاری بکات کە پلانی بۆ دانرابوو. وتیشی: "ئێمە ئەو یارییەی کە ئامادەکاریمان بۆ کردبوو، نەکرد. لە یارییەکەدا هەڵەی هونەری زۆر هەبوون، بەگشتی ئاستی یارییەکە لە ئاستی قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال نەبوو."

​لە کۆتایی قسەکانیدا، ئێمباپێ بە داخەوە وتی: "خەونی سەرەکی ئێمە گەیشتن بوو بە یاری کۆتایی، بەڵام بەداخەوە نەمانتوانی ئەو ئامانجە بەدی بهێنین."




AM:01:12:15/07/2026