دیدیێ دیشامپ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا، دوای شکستەکەیان بەرامبەر ئیسپانیا لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی، نیگەرانی خۆی لە ئاستی ناوبژیوانی یارییەکە دەربڕی.
دیشامپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وێڕای ئەوەی ڕەخنەی توندی لە ناوبژیوانەکە گرت، پرسیاری ئەوەی وروژاند کە ئایا ناوبژیوانەکە شایستەی بەڕێوەبردنی یارییەکی بەو قەبارە و گرنگییە بووە یان نا، بەڵام بڕیاریدا وەڵامی پرسیارەکەی خۆی نەداتەوە و بە هەڵواسراوی جێی هێشت.
ڕاهێنەرەکەی فەڕەنسا وتی: "پرسیارێک دەکەم و بەبێ وەڵام جێیدەهێڵم؛ ئایا ناوبژیوانەکە شایستەی قەبارە و گرنگی ئەم یارییە بوو؟ ئایا ئەو ئاستەی هەیە کە شایەنی ئەوە بێت یارییەکی پێش کۆتایی جامی جیهانی بەڕێوەببات؟"
لە بەرامبەردا، دیشامپ بە شێوەیەکی پیشەییانە دان بە لاوازییەکانی تیپەکەیدا نا و ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسپانیا لە ڕووی هونەرییەوە لەوان باشتر بوون. دیشامپ وتی: "دەبێت دان بەوەدا بنێین کە لە ڕووی هونەرییەوە لەوان کەمتر بووین. ئیسپانیا لە کۆنترۆڵکردنی یارییەکەدا لە ئێمە باشتر بوو و بە تەواوی شایەنی ئەو سەرکەوتنە بوو."