دی لا فوێنتی دوای گەیشتن بە یاری کۆتایی: هیوادارم ڕووبەڕووی ئەرجەنتین ببینەوە

لویس دی لا فوێنتی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، دوای بردنەوە گرنگەکەیان بەرامبەر فەرەنسا و گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی جیهانی 2026، ستایشی ئاستی یاریزانەکانی کرد و باسی لە ڕکابەری داهاتوو کرد.

​دی لا فوێنتی لە لێدوانێکدا وتی: "ئەمڕۆ ڕووبەڕووی یەکێک لە باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان بووینەوە، بەڵام بەرامبەرەکەمان باشترین تیپی جیهان بوو."

​سەبارەت بە هەستی خۆی و ئامانجەکانی بۆ یاری کۆتایی، ڕاهێنەرەکە گوتی: "من زۆر بەختەوەر بووم کە سەرکردایەتی کۆمەڵە یاریزانێکی تایبەت لەم شێوەیەم کردووە، بەڵام هێشتا 1 هەنگاو ماوە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوەی کۆتاییەش تەواو بکەین."

​کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کام هەڵبژاردە (ئەرجەنتین یان ئینگلتەرا) پێ باشترە ڕووبەڕووی ببنەوە، دی لا فوێنتی وەڵامی دایەوە: "هیچ پێشینەیەکی تایبەتمان نییە، بەڵام ئارەزوو و حەزێکی زۆرم هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەرجەنتین بەهۆی ئەو دۆستایەتییەی لەگەڵ لیۆنێل سکالۆنی هەمە."

​لەگەڵ ئەوەشدا، ڕاهێنەری ئیسپانیا ڕێزی خۆی بۆ ئینگلتەرا دووپات کردەوە و وتی: "لە هەمان کاتدا ڕێزێکی زۆریش بۆ هێز و توانای ئینگلتەرا دادەنێم، پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکەش گوتبووم ئەوان یەکێک لە بەهێزترین پاڵێوراوەکانن. بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە هەر کامیان دەکەین."




PM:01:34:15/07/2026