لە دوای ئەو شکستە دڵتەزێنەی بەرامبەر ئەرجەنتین تووشی بوون، تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری ئینگلتەرا هۆکارەکانی دۆڕاندنەکەی بۆ نەبوونی هاوسەنگی لە نێو یاریگادا گەڕاندەوە.
تۆخێل لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەرجەنتینییەکان لە یارییەکەدا زۆر بە ئاسانی کۆنتڕۆڵی تۆپە هەواییەکانیان دەکرد و ئەمەش کێشەی بۆ هێڵی بەرگری ئینگلتەرا دروستکردبوو، ئەو دەڵێت: "بۆشایی زۆر لە نێو ڕیزەکانماندا هەبوو، ئەرجەنتینیش لە هەر تۆپێکی هەوایی کە دەهاتە ناوچەکەی ئێمە، لە ململانێکاندا سەرکەوتوو دەبوو."
سەبارەت بە گۆڕانکارییە تاکتیکییەکانی لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، تۆخێل ڕایگەیاند: "بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییانە پڕ بکەمەوە، بڕیارم دا سیستەمی یارییکردن بگۆڕم بۆ بەرگری بە 5 یاریزان، بەڵام بەداخەوە ئەو پلانەم سەری نەگرت و نەیتوانی ئامانجەکەی خۆی بپێکێت."
جێگەی ئاماژەیە، ئەم لێدوانەی تۆخێل دوای ئەوە دێت کە هەڵبژاردەکەی لە خولەکەکانی کۆتاییدا سەرکەوتنی لە دەست دا و نەگەیشتە یاری کۆتایی مۆندیالی 2026.