ئەرجەنتین بە سیناریۆیەکی درامی گەیشتە کۆتایی مۆندیالی 2026

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە دوو گۆڵی خولەکە کۆتاییەکان، شکستی بە ئینگلتەرا هێنا و بلیتێکی یاری کۆتایی بەدەستهێنا.

سەرەڕای ئەوەی ئینگلتەرا تا خولەکی 55 بە گۆڵەکەی "گۆردۆن" پێشکەوتنی بەدەستهێنابوو و بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو، بەڵام ئەرجەنتینییەکان وازیان نەهێنا. لە خولەکی 85 "ئینزۆ" بە لێدانێکی بەهێز هیوای بۆ تانگۆ گێڕایەوە، تەنها 7 خولەک دوای ئەوە و لە خولەکی 92، "لاوتارۆ" گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد و یارییەکەی بە تەواوی پێچەوانە کردەوە.


دوای ئەم سەرکەوتنە مێژووییە، ئەرجەنتین خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەورە لە یاری کۆتایی بەرامبەر ئیسپانیا ئامادە دەکات. ئەو یارییە بڕیارە لە 19ی ئەم مانگە، کاتژمێر 10:00ی شەو ئەنجام بدرێت.

​هەروەها ئینگلتەرا دوای دۆڕاندن لەم قۆناغە، لە یارییەکی دیکەدا بۆ دیاریکردنی پلەکانی سێیەم و چوارەم، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەبێتەوە.



AM:01:25:16/07/2026