بەپێی ڕاپۆرتە نوێیەکان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا (FFF) ئامادەکاری دەکات بۆ پێدانی مووچەیەکی تایبەت بە زینەدین زیدان وەک جێگرەوەی داهاتووی دیدیە دیشامپ، بەو پێیەی مووچەی پێشنیارکراو بۆ زیدان لە سنووری ئێستای مووچەی فیدراسیۆنەکە کە 450,000 یۆرۆیە لە مانگێکدا، تێدەپەڕێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "L'Équipe"، فیدراسیۆنەکە هەوڵ دەدات ئیستیسنایەکی تایبەت بەدەستبهێنێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو سنوورە داراییە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە باس لە ئەگەری دەستبەکاربوونی زیدان دەکرێت دوای کۆتاییهاتنی یارییەکانی جامی جیهانیی 2026.
دیدیە دیشامپ لە ساڵی 2012ـەوە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسایە.
زیدان بەردەوام وەک یەکێک لە بەهێزترین بەربژێرەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری "کەڵەشێرەکان" ناوی دەهێنرێت.
هەوڵەکان بۆ ئەم مووچەیە تەنها مووچەی بنەڕەتی ناگرێتەوە، بەڵکو لەگەڵ پاداشتەکاندا ڕەنگە بڕەکە بەرزتر بێتەوە.