ناوبژیوانێکی سلۆڤینی یاری ئەرجەنتین و ئیسپانیا بەڕێوە دەبات

سلاڤکۆ ڤینچیچ، ناوبژیوانی یاری کۆتایی جامی جیهانی 2026، هەست بە شانازییەکی بێوێنە دەکات بۆ بەڕێوەبردنی ئەم یارییە.

​ڤینچیچ دەڵێت: "سەرەتا تووشی شۆک بووم، پاشان زۆر دڵخۆش بووم. دەستەکانم دەلەرزین، ئەمە شانازییەکی گەورەیە بۆ من."

​ناوبژیوانە تەمەن 46 ساڵییەکە، کە یەکەم ناوبژیوانە لە مێژووی سلۆڤینیا ئەم یارییە گەورەیە بەڕێوەدەبات، ئاماژەی بەوە کردووە کە بەڕێوەبردنی گەورەترین ڕووداوی وەرزشی لە جیهاندا خەونی هەر ناوبژیوانێکە.

​شایەنی باسە، ڤینچیچ لە جامی جیهانی 2022 یاری نێوان ئەرجەنتین و سعودیەی بەڕێوەبرد، کە تیایدا سعودیە بە ئەنجامی 2 گۆڵ بەرامبەر 1 گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا. یاری کۆتایی نێوان ئیسپانیا و ئەرجەنتین لە کاتژمێر 10ی شەوی یەکشەممە 19ی تەمموز لە یاریگای مێتلایف لە نیوجرسی بەڕێوەدەچێت.




PM:01:59:17/07/2026