تۆخێل وەڵامی ترەپ دەداتەوە

تۆماس توخێل، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، دوای دۆڕانی تیپەکەی بەرامبەر ئەرجەنتین لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2026، ڕایگەیاند کە هیچ پەشیمانییەکی لە بڕیارەکانی نییە.

​لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پێش یاریی دیاریکردنی پلەی سێیەم بەرامبەر فەرەنسا ئەنجامدا، توخێل بەرگری لە بڕیارە تاکتیکییەکانی خۆی کردەوە.

​تۆخێل رەتیکردەوە بچێتە ناو کێشەی "خۆ بە کەمزانین یان تۆمەتبارکردن" و جەختی لەوە کردەوە کە متمانەی بە هەست و بڕیارەکانی خۆی هەیە.

​ئاماژەی بەوە کرد کە هێشتا جیاوازییەک هەیە لە نێوان ئینگلتەرا و ئەو هەڵبژاردانەی کە بە ئاستی باڵا دادەنرێن.

​باسی لەوە کرد کە هەڵبژاردەکانی وەک فەرەنسا، ئیسپانیا و ئەرجەنتین چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەکرێت کە نازناوەکە بەدەستبهێنن، بەڵام ئینگلتەرا هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

​ڕەخنەکانی دۆناڵد ترەمپی لەسەر ڕۆڵی هاری کەینی ڕەتکردەوە و جەختی لەسەر یەکڕیزیی تیپەکەی کردەوە.




PM:02:32:18/07/2026