لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتین، لە مۆندیالی 2026 ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات و توانیویەتی تیپەکەی بۆ جاری دووەم لەسەریەک بگەیەنێتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، کە بڕیارە بەرامبەر ئیسپانیا ئەنجام بدرێت.
مێسی لە تەمەنی 39 ساڵیدا، نەک تەنها سەرکردایەتی تیپەکەی دەکات، بەڵکو لە ڕووی ئامارەکانیشەوە لە مۆندیالی ئەمساڵدا لە لووتکەدایە. بەپێی ئامارەکان، مێسی لەم 6 بوارەدا لە هەموو یاریزانانی دیکە باشترە:
گۆڵکار: مێسی بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی گۆڵکاراندایە (بە یەکسانی لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ).
بەشداریکردن لە گۆڵدا: بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ و دروستکردنی 4 گۆڵ (کۆی گشتی 12 بەشداریکردن)، لە لووتکەی ئاماری گۆڵ و ئەسیستەکانە.
تێپەڕین: زۆرترین تێپەڕینی سەرکەوتووی هەبووە کە 25 تێپەڕینە.
ناوەندی دروستکراو 19: زۆرترین ئەو تۆپانەی کە لە لاکانی یاریگاوە دێنە ناو هێڵی سزاوە بۆ ئەوەی یاریزانانی تیپەکە بە سەری یان بە پێ گۆڵی پێ تۆمار بکەن.
لێدانی گۆڵ: زۆرترین لێدانی بۆ سەر گۆڵ هەبووە بە 34 لێدان.
دروستکردنی هەل: زۆرترین هەلی گۆڵکردنی بۆ هاوکارانی دروستکردووە کە 25 هەلە.
مێسی لە یاری کۆتایی بەرامبەر ئیسپانیا دەرفەتی ئەوەی هەیە ئەم دەسەڵاتەی بەسەر ئامارەکانی مۆندیالدا زیاتر بسەلمێنێت.