مۆندیالی 2026: ئینگلتەرا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و ئێمباپێش بووە خاوەنی ژمارەیەکی مێژوویی

لە یارییەکی دراماتیکی و پڕ گۆڵدا بۆ یەکلاییکردنەوەی پلەی سێیەمی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا سەرکەوتنێکی گەورەی بە ئەنجامی 6 گۆڵ بەرامبەر 4 گۆڵ بەسەر فەرەنسادا بەدەستهێنا.

​یارییەکە ئاستێکی هونەری بەرزی بەخۆوە بینی، تێیدا بوکایۆ ساکا ئەستێرەی یەکەم بوو بە تۆمارکردنی "هاتریک" (خولەکەکانی 37، 45+1، 87 بە لێدانی سزا)، هاوکات رایس لە خولەکی 3، کۆنسا لە خولەکی 18، و بێلینگهام لە خولەکی 98 گۆڵەکانی دیکەی "شێرەکان"ـیان تۆمارکرد. 

لە بەرامبەردا، فەرەنسا توانی چوار گۆڵ لە ڕێگەی ئێمباپێ (دوو گۆڵ، خولەکەکانی 48 و 66)، بارکۆلا (خولەکی 54) و دێمبلی (خولەکی 96) تۆمار بکات، بەڵام نەیتوانی پێشگیری لە شکستەکە بکات.

​سەرەڕای دۆڕاندنی هەڵبژاردەکەی، کیلیان ئێمباپێ بەردەوامە لە نووسینەوەی مێژوو؛ بەو دوو گۆڵەی لەم یارییەدا تۆماری کرد، ژمارەی گۆڵەکانی لە مۆندیالی 2026 گەیاندە 10 گۆڵ و پێش لیۆنێل مێسی کەوت کە 8 گۆڵی هەیە.

 بەمەش ئێمباپێ کۆی گۆڵەکانی لە مێژووی جامی جیهانیدا گەیاندە 22 گۆڵ و بەفەرمی وەک گۆڵکاری مێژوویی پاڵەوانێتییەکە دیاریکرا، بە جیاوازی گۆڵێک لە پێش لیۆنێل مێسییەوە دێت بە کاتی.



AM:11:56:19/07/2026