بڕیارێکی فیفا؛ کوکوریا بە پاڵەوانی جیهان بە درێسی چێڵسییەوە تۆمار دەکرێت

​لە ڕووداوێکی سەرنجڕاکێشدا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) بڕیاریدا کە مارک کوکوریای بەرگریکاری ئیسپانی وەک یاریزانێکی یانەی چێڵسیی ئینگلیزی وەک پاڵەوانی جیهان هەژمار بکات، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ناوبراو دواتر پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانییەوە کرد.

​بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پێگەی ElDesmarque، هۆکاری ئەم بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە کاتی تۆمارکردنی فەرمی یاریزانەکە بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالدا، ناوبراو لە ڕیزەکانی یانەی چێڵسییدا بووە و گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەبووە.

​فیفا جەخت 

لەوە دەکاتەوە کە گواستنەوەی یاریزانان لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی دوای پاڵەوانێتییەکەدا، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر تۆمارە فەرمییەکانی مێژووی پاڵەوانێتییەکە نابێت. بەم شێوەیە، لە ئارشیفی فەرمیی فیفادا، ناسناوی جامی جیهانیی کوکوریا بە ناوی یانەی چێڵسیوە دەنووسرێت، نەک یانە نوێیەکەی کە ڕیال مەدریدە.



PM:02:26:20/07/2026