رۆژنامەنووسی ناسراوی کەناڵی (La_SER)، مانو کارینیو، ڕەخنەی توند ئاراستەی ناوبژیوانی سلۆڤینی سلاڤکۆ ڤینچیچ دەکات و بە "فێڵباز" و خاوەن ئاستێکی "شەرمەزارکەر" وەسفی دەکات.
لە لێدوانێکیدا کە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، کارینیو ڕایگەیاند:
"باشە ئێمە بردمانەوە، بەڵام چ ناوبژیوانێکی خراپ بوو سلاڤکۆ ڤینچیچی سلۆڤینی، چ شەرمەزارییەکە کە ناوبژیوانێکی فێڵباز بیت کە خراپترین سیفەتە لە هەر ناوبژیوانێکی جیهاندا، ئاستێکی شەرمەزارکەری هەبوو...!"
ئەم لێدوانانە دوای یارییەکی پڕ لە مشتومڕ دێن، کە تێیدا ناوبراو ناڕەزایەتی توندی خۆی بەرامبەر بە بڕیارەکان و بەڕێوەبردنی یارییەکە لەلایەن ناوبژیوانی ناوبراوەوە دەربڕی، سەرەڕای سەرکەوتنی تیپەکەی لە یارییەکەدا.