دوای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە کامپ نۆ " لە سەر دەستی یانەی مەلەگە توشی شکست هات ، یانە کەتەلۆنیەکە جێرارد پیکێ ی بەرگریکاریشی بۆ یاری داهاتووی بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانی لە دەست دا ، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو یاریزانە لە لایەن داوەرەوە کاردێکی زەردی پێ درا کە پێنجەم کاردی ئەو بەرگریکارە بوو .
شایەنی باسە هەر یاریزانێک لە یاسای تۆپی پێی ئیسپانیدا پێنج کاردی زەرد وەر بگرێت یاریەک لە یاری کردن بێ بەشی دەکەن.
ئا/ شاهۆ فایق