ڕۆناڵدۆ پیاوی لێدانە سزاکانە



 تۆڕی ئۆپتا کە تایبەتە بە ئامار و ژمارەکان بڵاوی کردۆتەوە ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ  یەکەم یاریزانە لە دە ساڵی ڕابردوودا کە زۆرترین گۆڵی بە لێدانەکانی سزا لە خولی ئیسپانی تۆمار کردبێت ، کە ٤٥ گۆڵە، پلەی دووەمیش بۆ میسی دێت بە ٣٤  گۆڵ و داڤد ڤیا  بە ٢٤ گۆڵ لە پلەی سێەم دێت.

شایەنی باسە شەوی ڕبردوو لە یاری نێوان ڤیاریاڵ و ڕیاڵ مەدرید ڕۆناڵدۆ جارێکی تر بە لێدانی سزا گۆڵی تۆمار کرد.

ڕیزبەندێکەش بەم شێوەیە....





ئا/ شاهۆ فایق



AM:04:47:02/03/2015