بەرشەلۆنە سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی



یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی جامی پادشای ئیسپانیا دوای ئەوەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە یانەی ڤیا ڕیاڵ هێناو بردنەوەکەی یاری چوونی بە سەریدا دووبارە کردەوە.

گۆڵەکانی بەرشەلۆنە نەیماڕ دوو گۆڵ و سوارێز  گۆڵەکەی تری تۆمار کرد.

 بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایدا روبەڕوی ئاتلەتیک بیلباو دەبێتەوە دوای ئەوەی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر شکستی بە ئیسپانیۆل هێنا.


ئا/ شاهۆ فایق 




AM:05:38:05/03/2015