کاتی گەڕانەوەی دڵی بەرگری ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا کرا



بەهۆی ئەو پێکانەی لە ماوەی ڕابردوودا توشی هات سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی نزیەکە لەوەی جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ یاری کردن.

ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید کاتی گەڕانەوەی ئەو بەرگریکارە ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە ڕامۆس لە یاری داهاتووی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بە لیڤانتی لە ڕۆژی یەکشەممە کە دەکاتە ٢٥ ی ئەم مانگە  ، دەگەڕێتەوە بۆ یاری کردن.

ئا/ شاهۆ فایق 




AM:06:05:07/03/2015