یانەی بەرشەلۆنە لە یارگای کامپ نۆی تایبەت بە خۆی میوانداری رایۆڤایکانۆی کردوو بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک توشی شکستی کردوو، سوودی لە دۆرانەکەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو بینی و میسیش ژمارەیەکی تازەی تۆمار کرد دوای ئەوەی کۆی هاتریکەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا گەیاندە ٣٢ هاتریک.
گۆڵەکانی بەرشەلۆنە میسی هاتریک و سوارێز دوو گۆڵ و گۆڵەکەی تریش پیکی تۆماری کرد.
تاکە گۆڵەکەی رایۆ ڤایکانۆ ئەلبێرتۆ بە لێدانی سزا تۆماری کرد ، دوای ئەوەی لە لایەن دانی ئەلڤێزەوە لە هێڵی سزا دا بەردرایەوەو بووە هۆی کرانە دەرەوەی ئە لڤێز بە کاردی سوور.
ئێستا بەرشەلۆنە بە ٦٢ خاڵ لە پێشەنگی لالیگا دێت و بەجیاوازی خاڵێک کەوتە پێش ڕیاڵ مەدریدەوە.
ئا/ شاهۆ فایق