ئەمڕۆ سێشەممە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی "ماتیۆ لاهۆزی بۆ بەڕێوەبردنی یاری کلاسیکۆی نێوان بەرشەلۆنە وڕیاڵ مەدریدی دیارکرد.
یاریەکە لە جەولەی بیست و هەشتی خولی یانەکانی ئیسپانیایەو لە یاریگای کامپ نۆی تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە لە ٢٢- ٣ کاتژمێر {١١:٠٠} بە کاتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
ماتیا لاهۆز تەمەنی ٣٨ ساڵەو تا ئێستا سێ یاری کلاسیکۆی نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدریدی بەڕێوە بردووەو کۆتا یاریش یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بوو لە یاریگای میستایای تایبەت بە یانەی ڤالنسیا کە ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە بەرشەلۆنە هێنا.
ئا/ شاهۆ فایق