یەکشەممەی هاتوو لە خولی یانەکانی ئیسپانیا کلاسیکۆی بەناوبانگی نێوان بەرشەلۆنەو ڕیاڵ مەدرید دەست پێدەکات و هەر لە ئێستاوە یانەی بەرشەلۆنە نرخی بلیتی ئامادەبوونی لەو یاریەدا بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید بەرزکردۆتەوە بۆ ١١١ یۆرۆو ئەمەش هاندەرانی ڕیاڵ مەدریدی لەو بڕیارە توڕەکردووە.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە لە یاری کلاسیکۆی سانتیاگۆ بێرنابیۆ کە ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە بەرشەلۆنە هێنا نرخی بلیتی یاریەکە بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە تەنها ٧٠ یۆرۆ بووەو ئەمەش لەگەڵ کلاسیکۆی کامپ نۆ ٤١ یۆرۆی زیاد کراوە.
هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید لە بڕیارێکی ئیداری بەرشەلۆنە توڕەن کە لە کۆی زیاتر لە ٩٠ هەزار کورسی بۆ هاندەران تەنها ٥٠٠ کورسی بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید ئامادە کراوە.
ئا/ شاهۆ فایق