ئامارەکانی ڕۆناڵدۆ و میسی پێش کلاسیکۆ




سبەینێ یەکشەممە کلاسیکۆی خولی ئیسپانی نێوان بەرشەلۆنەو ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای کامپ نۆی تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە دەستپێدەکات و ، هەردوو ئەستێرەی بەرشەلۆنەو ڕیاڵ مەدرید میسی و ڕۆناڵدۆجارێکی تر ڕوبەروی یەک دەبنەوەو پێش کلاسیکۆ ئامارەکان ئەوەمان پێ دەڵێن کە تا ئێستا کامیان ئاستیان باشبووە لەگەڵ یانەکانیاندا لە لالیگا.

مسی تا ئێستا لە لالیگا ٢٧ یاری ئەنجام داوەو ٣٢ گۆڵی تۆمار کردووەو ١٢ گۆڵیشی بۆ هاورێکانی دروست کردووە.

هەرچی رۆناڵدۆیە ٢٤ یاری ئەنجام داوەو ٣٠ گۆڵی تۆمار کردووەو ١١ گۆڵیشی دروست کردووە.


ئا/ شاهۆ فایق




PM:05:31:21/03/2015