ڤیدیۆ:لوتکەی ئینگلتەرا بە سوودی شەیتانە سوورەکان کۆتایی هات



لە هەفتەی سی خولی یانەکانی ئینگلتەرا یانەی مانچستەریونایتد لە یاریگای ئەنفێڵد ڕۆد بووە میوانی لیڤەرپوڵ و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک توشی شکستی کرد.

دوو گۆڵەکەی شەیتانە سوورەکان " خوان ماتای ئیسپانی لە خولەکەکانی ١٤، ٥٩ دا تۆماری کرد.

تاکە گۆڵەکەی لیڤەرپوڵ ستۆریتچ لە خولەکی ٦٩ دا تۆماری کرد.
واین ڕۆنی لە خولەکی ٩٣ دا لێدانێکی سزای لە دەستدا
ستیڤن جێرارد لە خولەکی ٤٦ لە یانەی لیڤەرپوڵ لە لایەن داوەرەوە بە کاردی سوور کرایە دەرەوە.

بەم سەرکەوتنە مانچستەریونایتد بە ٥٩ خاڵ لە پلەی چوارەم مایەوە.




ئا/ شاهۆ فایق



PM:06:32:22/03/2015