ڤیدیۆ: بەرشەلۆنە کلاسیکۆی بەسوودی خۆی کۆتایی پێ هێنا



لە کلاسیکۆی هەفتەی بیست و هەشتی یاریگای کامپ نۆی خولی یانەکانی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٩٨ هەزار هاندەر روبەڕوی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە یانەی ڕیاڵ مەدرید هێناو جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەرز کردەوە بۆ چوار خاڵ و پێشەنگی خولەکەی بەهێز تر کرد.

دوو گۆڵی بەرشەلۆنە ماتیۆ و سوارێز لە خولەکەکانی ١٩، ٥٦ دا تۆماریان کرد.

تاکە گۆڵەکەی ڕیاڵ مەدرید ڕۆناڵدۆ لە خولەکی ٣١ دا تۆماری کرد.





ئا/ شاهۆ فایق



AM:01:17:23/03/2015