سەرچاوە ڕۆژنامەوەنیەکان لە ئیسپانیاوە بڵاویان کردۆتەوە هەردوو سەرۆکی پێشووی ئێستای یانەی بەرشەلۆنە ڕۆسێل و بارتۆمیۆ ڕاپێچی دادگا دەکرێن بە هۆی گەندەڵی لە گرێبەستی یاریزانان و بە تایبەتی لە بۆندی نەیماڕ داسیلڤادا.
ڕۆژنامەکان ئەوەشیان ئاشکرا کرد کە بارتۆمیۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ و سێ مانگ زیندانی دەکرێت و ساندرۆ ڕۆسێلی سەرۆکی پێشووی بەرشەلۆنەش بۆ ماوەی حەوت ساڵ زیندانی دەکرێت لە ئەگەری ساخبوونەوەی تۆمەتەکە بە سەریاندا.
ئا/ شاهۆ فایق