ئەمڕۆ بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی هەستا بە دیاری کردنی یاریگای کامپ نۆی تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە بۆ بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی جامی پادشای ئیسپانیایی نێوان بەرشەلۆنە و ئاتلەتیک بیلباو.
دیاریکردنی یاریگای کامپ نۆ بۆ بەڕێوەبردنی یاری کۆتایی جامی پادشای ئیسپانیا لە ڕێی دەنگدانەوە بووە لە نێوان هەردوو یاریگای کامپ نۆو سان مامێس کە یاریگای کامپ نۆ بەکۆی ٢٦ بەرامبەر بە ١٨ دەنگ ، دیاری کرا.
ئا/ شاهۆ فایق