پاڵاوتنی یۆرۆ: ئیسپانیاو ئینگلتەرا سەرکەوتیان تۆمار کرد




لە جەولەی پێنجەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠١٦  سێ کۆمەڵە یاریەکانیان ئەنجام دا .

لەگرنگترین یاریدا هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئۆکرانیا روبەڕوی یەکبونەوەو لەئەنجامدا ئیسپانیا بە تاکە گۆڵی ئەلڤارۆ مۆراتا شکستیان بە ئۆکرانیا هێناو سێ خاڵی گرنگیان بە دەست هێناو بە ١٢ خاڵ لە پلەی دووەم دێن.

لە یاریەکی تردا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە چوار گۆڵی بێ وەڵام شکستی بە هەڵبژاردەی لیتوانیای میوانی هێنا.

گۆڵەکانی ئینگلتەرا ڕۆنی و ویلباک و ستەرلینگ و هاری کین تۆماریان کردوو بە ١٥ خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەیان بەهێز تر کرد.


ڕیزبەندی و ئەنجامی یاریەکانی تریش بەم شێوەیەبوو..

کۆمەڵەی C
مەکدۆنیا١-٢ بیلا ڕوسیا
سلۆڤاکیا٣-٠ لوکسمبۆرگ
ئیسپانیا١-٠ ئۆکرانیا

١- سلۆڤاکیا ١٥ خاڵ
٢- ئیسپانیا  ١٢ خاڵ
٣- ئۆکرانیا   ٩ خاڵ
**************************
کۆمەڵەی E

ئینگلتەرا٤-٠ لیتوانیا
سلۆڤاکیا٦-٠ سانمارینۆ
سویسرا٣-٠ ئەستۆنیا

١- ئینگلتەرا  ١٥ خاڵ
٢- سلۆڤینیا  ٩ خاڵ
٣- سویسرا ٩ خاڵ

************************

کۆمەڵەی G
لیشتنشتاین٠-٥ نەمسا
مۆڵدۆڤا٠-٢ سوید
مۆنتینیگرۆ٠-٠  ڕوسیا  { تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە}

١- نەمسا ١٣ خاڵ
٢-سوید ٩ خاڵ
٣-ڕوسیا ٦ خاڵ


ئا/ شاهۆ فایق





AM:12:54:28/03/2015