چەند ڕۆژنامەیەک لە ئیسپانیا بڵاویان کردۆتەوە لویس ئێنریکی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا فێڕناندۆ لۆرێنتی ئیسپانیا پەلکێشی یاریگای کامپ نۆ بکات.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بە ١٢ ملیۆن یۆرۆ ئیداری خانمە پیرەکە ڕازی بکات تا لۆرێنتیان پێ بفرۆشێت.
لۆرێنتی لە ساڵی ٢٠١٣ بە پێی بۆندێکی ئازاد بە بڕی ١٣ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئەتلەتیک بیلباوی ئیسپانیەوە ڕوی کردە یانەی یۆڤانتۆس.
ئا/ شاهۆ فایق