پاریسانجێرمان پێش یاریەکەی بەرشەلۆنە گورزێکی کوشندەی بەرکەوت




سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەکان لە فەرنساوە ئاشکرایان کرد هەردوو یاریزانی یانەی پاریسانجێرمان ، تیاگۆ مۆتا و داڤید لویز گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت بەشداری یاری چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر بە بەرشەلۆنە  نەکەن.
داڤید لویز شەوی رابردوو لەخولی فەرەنسی لە خولەکی ٣٥ بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت و گومانی ئەوەشی لێ دەکرێت پێکانەکەی قورس بێت.

لەیاری چوونی چارەکی کۆتای چامپیۆنز لیگ پاریسانجێرمان ناتوانێت بەهۆ ڕاگرتنەوە سوود لە تواناکانی  ڤیراتیو ئیبراهیمۆڤیچ ببینێت کە ئەمش ئەرکی ئەو یانەی فەرەنسیەی بەرامبەر بە بەرشەلۆنە قورستر کردووە.

ئا/ شاهۆ فایق 




PM:08:36:06/04/2015