لیژنەی ناوبژیوانان لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی ناسراو بە {یۆفا} هەستا بە
دیاری کردنی {فلیکس بریشی} ئەڵمانی بۆ بە ڕێوەبردنی یاری گەڕانەوەی قۆناغی هەشتی
خولی یانە پاڵەوانەکانی نێوان ڕیاڵ مەدریدو ئاتلەتیکۆمەدرید لە ڕۆژی چوارشەممە.
ئەم داوەرە لە ساڵی ٢٠٠٧ بەفەرمی لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی جیهانیەوە کراوە
بە داوەرێکی نێودەوڵەتی.
ئا/ شاهۆ فایق