زانا قادر پۆستێکی نوێی پێ درا

‌وێنەکە لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبووک وەرگیراوە


زانا قادر ڕۆژنامەنوسی وەرزشی و خاوەن  بڕوانامەی بواری وەرزشی شاری سلێمانی وەک ئەندامی مەکتەبی  تەنفیزی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرا. 

پێشتر {د. کەژاڵ کاکە حمە } ئەو پۆستەی پێ درابوو پاش ئەوەی دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە " مامۆستا زانا قادر ئەو پۆستەی پێ درا.

ئەم بڕیارە بە فەرمانی کارگێری ژمارە{٤٠٥} لە بەرواری ١٣-٤- ٢٠١٥ دەرچووەو هەروەک ئاماژە بەوە دراوە  کە فەرمانەکە لە بەرواری ٧-٤- ٢٠١٥ جێبەجێ دەکرێت.

زانا قادر یەکێکە لە ڕۆژنامەنووس ووەرزشکار و خاوەن بڕوانامەی بواری وەرزشی شاری سلێمانی  و لەبواری وەرزشیشدا ناوێکی دیاری کوردستانە.




ئا/ شاهۆ فایق




PM:08:36:22/04/2015